کوردستانی

هەڵمەتێک بۆ رووبەڕووبوونەوەی بازرگانان و ئالودەبووانی مادەی هۆشبەر بەڕێوەدەچێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


هەڵمەتێک بۆ رووبەڕووبوونەوەی بازرگانان و ئالودەبووانی مادەی هۆشبەر بەڕێوەدەچێت
مەودا میدیا-

بڕیارە لە شاری کەرکوک هەڵمەتێکی ئەمنی بۆ رووبەڕووبوونەوەی بازرگانان و ئالودەبووانی مادەی هۆشبەر لە کەرکوک بەڕێوەبچێت.

بە سەرپەرشتی راستەوخۆی وەزارەتی ناوخۆی عیراق هەڵمەتێکی ئەمنی گەورە بۆ رووبەڕووبوونەوەی بازرگانان و ئالودەبووانی مادەی هۆشبەر لە کەرکوک دەستپێدەکات.

بەڕێوەبەرایەتیی بەرەنگاربونەوەی مادەی هۆشبەر لە کەرکوک داوا لە هاوڵاتییان دەکات کە هاوکاریان بن بۆ دەستگیرکردنی هەموو ئەو کەسانەی لە بازرگانی و ئالودەبوون بە مادەی هۆشبەر تێوەگلاون تاوەکو دەستگیربکرێن و رەوانەی سەنتەرەکانی چاکسازی بکرێن.

س.ر
Qaiwan
Qaiwan