کوردستانی
پێشەوا هەورامانی: ئەگەر کامپی مەخمور جوڵەی چەکداری تێدا نەبێت، تورکیا بۆردوومانی ناکات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ئەمڕۆ کامپی مەخمور لەلایەن فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی تورکیاوە بۆردوومانکرا، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستانیش هۆکارەکەی بۆ جوڵەی چەکداری دەگەڕێنێتەوە.
پێشەوا هەورامانی، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی بۆردوومانی کامپی مەخمورەوە بە دەنگی ئەمەریکای رایگەیاند "ئەگەر کامپی مەخمور جوڵەی چەکداری تێدا نەبێت تورکیا لەوپەڕی دونیاوە بۆردوومانی ناکات".

ئاماژەی بەوەشکردووە "رای حکومەتی هەرێمی کوردستان روونە، دەبێت تورکیا و پەکەکە کێشەکانیان ببەنە دەرەوەی هەرێم، ئەرکی عیراقیشە بۆ پاراستنی سەروەری وڵاتەکەی رێگری بکات لە هێنانی بەریەککەوتن بۆ ناو خاکی کوردستان".
بێوار ئەنوەر، ئەندامی بەڕێوەبەری دەستەی پەیوەندییەکانی کامپی مەخمور بە مەودا میدیای راگەیاند "بەیانیی ئەمڕۆ هەینی 13ی تشرینی یەکەمی 2023 لەلایەن فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی تورکیاوە کامپی مەخمور بۆردوومانکرا، لە ئەنجامدا ژنێک برینداربوو و زیانێکی زۆری مادیش کەوتەوە".
س.ر