کوردستانی

دوو سایلۆی نوێ لە هەرێمی کوردستان دەکرێنەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


دوو سایلۆی نوێ لە هەرێمی کوردستان دەکرێنەوە
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

بەرپرسێکی وەزارەتی بازرگانیی هەرێمی کوردستان ئاشکرایکرد دوو سایلۆی نوێ دەکرێنەوە، ئاماژەی بەوەشکرد ساڵی داهاتوو گەنم وەردەگرن. 

نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی هەرێمی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "دوو سایلۆی نوێ ئامادەن و ساڵی داهاتوو دەکرێنەوە و گەنم لە جوتیاران وەردەگرن".

ئاماژەت بەوەشکرد "یەكێک لەو دوو سایلۆیە نوێیە لە قەزای کەلار لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان و ئەوی دیکەش لە ناحیەی رۆڤیای سەر بە پارێزگای دهۆکە".

ئەوەشی خستەڕوو "سایلۆ دروستکردنی ژیرخانی ئابوررییە و بۆ ئاسایشی خۆراک زۆر گرنگە، ئەو سایلۆیانە رۆڵیان دەبێت لە هەڵگرتن و پاراستنی گەنمی جوتیاران، هەروەها ئامادەکاری دەکەین بۆ ئەوەی سایلۆ لە هەڵەبجەش بکەینەوە".
 
لە هەرێمی کوردستان هەشت سایلۆ هەیە، بە تەواوبوونی ئەو دوو سایلۆیە، ژمارەی سایلۆکانی هەرێمی کوردستان دەبنە 10 سایلۆ کە  بڕی جیاواز گەنم هەڵدەگرن بە گشتیی سایلۆی هەولێر توانای هەڵگرتنی 100 هەزار تۆن گەنمی هەیە، سایلۆکانی دیکەش توانانیان لە نێوان 40 بۆ 60 هەزار تۆنە.

س،ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

چینی ئۆزۆن

لەلایەن نەرمین عوسمان



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان