کوردستانی
داوای داخستنی عەلوەی سلێمانی دەکرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
بەیانیی ئەمڕۆ کاسبکارانی عەلوەی رۆژئاوای سلێمانی گردبوونەوەیەکی ناڕەزایەتییان ئەنجامدا لە دژی داخستنی عەلوەی نوێ و داوای داخستنی عەلوەی کۆن دەکەن.
بەرزان یاسین، نوێنەری فرۆشیارانی عەلوەی رۆژئاوای سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "گردبوونەوەی ئەمڕۆ شەممە 14ی تشرینی یەکەمی 2023 بە مەبەستی کردنەوەی عەلوەی نوێیە بۆمان، داواشدەکەین عەلوەی کۆن دابخرێت، چونکە ئێمە سەرەتا لەسەر ئەو بنەمایە هاتین عەلوەی نوێمان کردەوە، بەڵام دواتر داخرا".
ئاماژەی بەوەشکرد "تەنها سێ مانگ توانیمان عەلوەی نوێ بکەینەوە، چونکە حکومەت هاوکارمان نەبووە زیانێکی زۆرمان بەرکەوت لەکاتی داخستنی عەلوەکە".
نوێنەری فرۆشیارانی عەلوەی رۆژئاوای سلێمانی وتی "داواکارین لایەنی پەیوەندیدار گوێ لە داواکارییەکانمان بگرێت، یان عەلوەی کۆن دابخات، یان ئەو شوێنە بکاتە پرۆژەیەکی دیکە".
وتیشی "بڕیارە سبەینێ یەکشەممە 15ی تشرینی یەکەمی 2023 سەردانی ئیدارەی گشتیی یەکێتیی نیشتمانیی دەکەین و بەڵێنیان داوە گوێ لە داواکارییەکانمان بگرن".
عەلوەی نوێی سلێمانی دەکەوێتە ناوچەی تاسڵوجە ماوەی چەند ساڵێکی پرۆژەکە تەواو بووە تەنها سێ مانگ کاسبکاران کاریان تێداکرد و دواتر داخرا.
س.ر