کوردستانی
بە تۆمەتی دزیکردن تۆمەتبارێک دەستگیرکرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی دەستگیرکردنی تۆمەتبارێکی راگەیاند بە تۆمەتی دزینی کەلوپەلی کەپرە گەشتیارییەکانی هاوینەهەواری دوکان.
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی دەستگیرکردنی تۆمەتبارێکی راگەیاند بە تۆمەتی دزینی کەلوپەلی کەپرە گەشتیارییەکانی هاوینەهەواری دوکان.
لە راگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند "دوای ئەوەی هاوڵاتییەک سکاڵای یاسایی تۆمارکرد کە لەکەپرە گەشتیارییەکانی هاوینەهەواری دوکان دزی لێکراوە، هێزەکانی پۆلیس لێکۆڵینەوەکانیان دەستپێکردو دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر، توانرا تۆمەتبار لەلایەن مەفرەزەکانی نووسینگەی نەهێشتنی تاوانی دوکانەوە بدۆزرێتەوە و دەستگیربکرێت، لەکاتی دەستگیرکردنیشیدا دەستگیرا بەسەر ئوتۆمبێلێکدا کە بە تۆمەتبار بووە".
ئاماژە بەوەکراوە "تۆمەتبار (ع، ع ب) لەدایکبووی 1982 دانی بەتاوانەکەیدا ناوە, لەئێستادا بە بڕیاری دادوەر و بەپێی مادەی 444 لە یاسای سزادان راگیراوە و لێکۆڵینەوەکان بەردەوامە".
س،ر
س،ر