کوردستانی

قوباد تاڵەبانی: بەردەوامبوونی هاوكارییەكانی هاوپەیمانان بۆ پێشمەرگە گرێدراوە بە چاكسازییەكانەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


قوباد تاڵەبانی: بەردەوامبوونی هاوكارییەكانی هاوپەیمانان بۆ پێشمەرگە گرێدراوە بە چاكسازییەكانەوە
مەودا میدیا-

جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان بەردەوامبوونی هاوكارییەكانی هاوپەیمانان بۆ پێشمەرگە گرێدراوە بە چاكسازییەكانەوە، ئاماژە بەوەشدەکات پرۆسەی چاكسازی لە وەزارەتی پێشمەرگە خواستی هەمووانە

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند "پرۆسەی چاكسازی لە وەزارەتی پێشمەرگە هەم خواستی هاوڵاتییانی هەرێمە و هەم خواستی هاوپەیمانەكانمانە".

ئاماژەی بەوەشکرد "بەردەوامبوونی هاوكارییەكانی هاوپەیمانانیش بۆ هێزەكانی پێشمەرگە گرێدراوە بە بەردەوامبوونی چاكسازییەكان، هەربۆیە نابێت ئەم پرۆسەیە بە سستی بەڕێوەبچێت و تێكەڵ بە ململانێی سیاسی بكرێت".

س،ر
Qaiwan
Qaiwan