کوردستانی

وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان هۆشداری دەدات

مەودا میدیا - سلێمانی |


وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان هۆشداری دەدات
مەودا میدیا-

وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت هەڕەشە لە مامۆستایان دەکرێت، ئاماژە بەوەشدەکات ئاسایشیان ئاگادارکردووەتەوە.

سامان سیوەیلی، وتەبێژی وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان رایگەیاند "ماوەیەکە چەندین ئەکاونت، پەیج و گروپ لە سۆشیال میدیا کەوتوونەتە بێڕێزیکردن و سووکایەتی و هەڕەشە لە چەندین بەڕێوەبەری قوتابخانە لە پارێزگای سلێمانی کە دەستیان بە دەوامکردن کردووەتەوە".

ئاماژەی بەوەشکرد "وەزارەتەكەمان بە فەرمی دەزگای ئاسایشی کوردستانی لەو هەڕەشە و تەشهیرکردن و بێڕێزیکردنە ئاگادارکردووەتەوە و سکاڵای یاساییمان هەیە وەک وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، دەمانەوێت رووبەڕووی دادگایان بکەینەوە، چونکە قبوڵ ناکەین بەڕێوەبەر و مامۆستایان بیانەوێت درێژە بە خوێندن بدەن و سوکایەتیان پێبکرێت".

 جەختی لەوەش کردووەتەوە "قبووڵناکەین بەڕێوەبەر و مامۆستایان بیانەوێت درێژە بە خوێندن بدەن سووکایەتییان پێبکرێت؛ دواتر دەربکەوێت هەر کەسێک لە بەڕێوەبەری ئەو پێگانەی سۆشیال میدیا پلەی مامۆستایەتییان هەبوو بە بڕیارێکی فەرمی پلەکەیان لێ وەردەگرینەوە".

س،ر
Qaiwan
Qaiwan