کوردستانی
رێككه‌وتنی عیراقیی - توركیی بۆ له‌ناوبردنی هێزێكی كوردیی
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا -
میدیای توركیی ئاشكرایكرد، له رۆژانی رابردوو به‌رپرسانی عیراق پرۆژه‌یه‌ك له‌لایه‌ن به‌رپرسانی حكومه‌تی ئه‌نكه‌ره‌وه پێگه‌یشتووه سه‌باره‌ت به چۆنیه‌تی دانانی رێوشوێنی بۆ له‌ناوبردنی پارتی كرێكارانی كوردستان.
به‌گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵی توركیا، له ناوه‌رۆكی پرۆژه‌كه‌ی توركیادا بۆ به‌رپرسانی عیراق، داواكراوه پێكه‌وه كار بكه‌ن بۆ له‌ناوبردنی چه‌كدارانی پارتی كرێكارانی كوردستان له خاكی عیراقدا.
له‌رۆژانی رابردوو چه‌ند به‌رپرسێكی عیراق سه‌ردانی ئه‌نكه‌ره‌یان كرد، پاش ئه‌وه‌ی كه هاكان فیدان، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا سه‌ردانی به‌غدای كرد، هاوكات له‌سه‌ردانی محه‌مه‌د شیاع سودانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق بۆ رووسیا ئاشكرایكرد، كه له‌گه‌ڵ حكومه‌تی ئه‌نكه‌ره گفتوگۆیان به‌رده‌وامه و له‌به‌رنامه‌یانداوه رێككه‌وتنێك له‌گه‌ڵ توركیا واژۆ بكه‌ن له بواری ئه‌منییدا، به‌ئامانجی كۆنترۆڵكردنی كێشه ئه‌منییه‌كان، هاوشێوه‌ی ئه‌و رێككه‌وتنه‌ی كه له‌گه‌ڵ ئێران‌دا واژۆكرا و به‌هۆیه‌وه هێزه كوردییه ئۆپۆزسیۆنه كانی ئێران چه‌ككران، به‌هه‌مان شێوه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ پارتی كرێكارانی كوردستانیشدا بكرێت.