کوردستانی
پارێزگاری سلێمانی بۆ مامۆستایان: مووچه قه‌ره‌بووده‌كرێـته‌وه به‌ڵام خوێندن قه‌ره‌بووناكرێـته‌وه
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا -
هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر، پارێزگاری سلێمانی له په‌یامێكدا كه به بۆنه‌ی بایكۆته‌وه ئاراسته‌ی مامۆستایانی سنوری پارێزگای سلێمانی كردووه، خه‌بات و خزمه‌تی مامۆستایانی وه‌بیرهێناوه‌ته‌وه و داوایان لێده‌كات كۆتایی به‌بایكۆت بهێنن.
پارێزگاری سلێمانی له په‌یامه‌كه‌یدا كه له‌سه‌ر په‌یجی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی فه‌یسبوك بڵاویكردووه‌ته‌وه ده‌ڵێت: بە ناوی هەموو خەڵکی سنوری پارێزگای سلێمانییەوە، داوا لە بەڕێزتان دەکەین دەوامی خوێندن دەستپێبکەنەوەو پۆلەکانی خوێندن گەرمبکەنەوە، تەنها لە پێناوی نەوەکانمانداو هیچی تر.
ده‌شڵێت: موچەو ماف و شایستە داراییەکان بە یاسا نابێت زایەبن و لە هەر دۆخێک‌دا دەبێت قەرەبووبکرێنەوە، ئەوەی قەرەبووناکرێتەوە ماوەی خوێندن و پێگەیاندنی نەوەیەکی هۆشیارە کە لەسەر دەستی ئێوە گەندەڵیی و خراپئیدارەدان بنەبڕبکات.
هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر، پارێزگاری سلێمانی وه‌بیرهێناوه‌ته‌وه، سەدان هەزار قوتابی و سەدان هەزار خوێندکار؛ لە هەموو قۆناغەکانی خوێندنی بنەڕەتیی و ئامادەیی و پەیمانگاو زانکۆکان‌دا؛ چاویان لە دەستێشخەریی پەیامدارییانەی مامۆستایانه.
پارێزگاری سلێمانی ده‌ڵێـت: کارێکی پەیامدارانەی پێغەمبەرانەیە، بەهادارترو بەرپرسانەترە لە هەر شتێک و هەر دۆخێک، چۆن هەموومان داوا لە حکومەتی ئیتحادیی دەکەین کە موچەو بوجە تيکەڵی دۆسییەو ململانێ سیاسییەکان نەکات، بە هەمان شێوەش داواکارم کە ڕێگا نەدەن داوا‌و مافی ڕەوای مامۆستایان و موچەخۆران تێکەڵ بە هەڵبژاردنی یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان و هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان و بەرژەوەندیی تایبەتیی هیچ حیزبێک و هیچ کەسێک؛ بکرێت.