کوردستانی
حكومه‌ت روونكردنه‌وه‌یه‌كی له‌باره‌ی پرۆژه‌ی "هه‌ژماری من" بڵاوكرده‌وه
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا -
پاش ئه‌وه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان پرۆژه‌ی هه‌ژماری من مشتومڕی دروستكرد و قسه‌ی جیاوازی له‌باره‌وه كرا، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان روونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه و وه‌ڵامی دایه‌وه.
پاش ئه‌وه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان پرۆژه‌ی هه‌ژماری من مشتومڕی دروستكرد و قسه‌ی جیاوازی له‌باره‌وه كرا، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان روونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه و وه‌ڵامی دایه‌وه.
فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاریی سه‌ر به حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان نوسیویه‌تی: لە چەند پەیج و دەزگایەکی میدیایی، لێدوانێکی چەواشەکارییانە سەبارەت بە پرۆژەی هه‌ژماری من، بڵاوکراوەتەوە، کە ئامانج لێی لێدانە لە پرۆژە ستراتیژییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و وەزارەتی دارایی و ئابووریی.
ده‌ڵێـت: ئێمە سەرجەم فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دڵنیا دەکەینەوە، کە سەرلەبەری ئەو لێدوانانە دوورن لە راستییەوە و فەرمانبەر و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بڕیاردەر و خاوەن دەسەڵاتی تەواون لە خەرجکردنی مووچەکەیان و هەر بڕە پارەیەک کە دەچێتە سەر هەژمارە بانکییەکەیان.