کوردستانی
چیرۆكی برینداركردنی پۆلیسێك به چه‌قۆ
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا -
شه‌وی رابردوو له پارێزگای دهۆك له‌كاتی به‌جێهێنانی ئه‌ركی یاسایی خۆیاندا، مه‌فره‌زه‌یه‌كی پۆلیس رووبه‌ڕووی تۆمه‌تبارێك ده‌بێته‌وه و له ئه‌نجامدا پۆلیسێك برینداربوو.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان، شه‌وی رابردوو كاتژمێر (11:30)ی شه‌و، مه‌فره‌زه‌یه‌كی پۆلیسی فریاكه‌وتن سه‌ر به پۆلیسی قه‌زای زاخۆ به‌مه‌به‌ستی ده‌ستگیركردن ده‌رده‌چن، له ئه‌نجامدا كاتێك رووبه‌ڕووی تۆمه‌تبار ده‌بنه‌وه، تۆمه‌تبار چه‌قۆ به‌كارده‌هێنێت و یه‌كێك له پۆلیسه‌كان بریندار ده‌كات.
روونكراوه‌ته‌وه، (صادق زهیر یعقوب) پۆلیسی فریاكه‌وتن له قه‌زای زاخۆ سه‌ر به پارێزگای دهۆك، پاش برینداربوونی له‌لایه‌ن تۆمه‌تباره‌وه به‌چه‌قۆ، ده‌ستبه‌جێ ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی قه‌زای زاخۆ كراوه و چاره‌سه‌ری بۆ وه‌رگیرا و له ئێستادا ته‌ندرووستیی جێگیره.
ئاماژه به‌وه‌شكراوه، كه تۆمه‌تبار ناوی (س. س. ع) دوای په‌لاماردانی مه‌فره‌زه‌ی پۆلیسی فریاكه‌وتن و برینداركردنی پۆلیسێك، ده‌ستگیركراوه و به‌پێی ماده‌ی (230) له یاسای سزادانی عیراق راگیراوه.