کوردستانی

سه‌رۆكی یه‌كێتیی ئه‌زموونی سه‌ركرده‌ دێرینه‌كان به‌رزده‌نرخێنێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


سه‌رۆكی یه‌كێتیی ئه‌زموونی سه‌ركرده‌ دێرینه‌كان به‌رزده‌نرخێنێت
مه‌ودا میدیا - 

سه‌ردانه‌كانی سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌پاش كۆنگره‌ی پێنجه‌مین بۆ لای سه‌ركرده‌ دێرینه‌كانی یه‌كێتیی به‌رده‌وامیی هه‌یه‌ و ئه‌مڕۆش له‌هه‌مان چوارچێوه‌دا سه‌ردانی ژماره‌یه‌ك سه‌ركرده‌ی كرد.

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان له‌ په‌یجی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی فه‌یسبوك بڵاویكرده‌وه‌، به‌یاوه‌ری وه‌فدێك له‌ ئه‌ندامانی نوێی یه‌كێتیی سه‌ردانی حاکم قادر حەمەجان، حامید حاجی غالی، عەدنان حەمەی مینا و لەتیف شێخ عومەری كرد له‌ شاری سلێمانی، كه‌ سه‌ركرده‌ی دیاری یه‌كێتیین.

سه‌رۆكی یه‌كێتیی روونكردووه‌ته‌وه‌، لەدیدارەکاندا ئاماژەی بە سیاسەت و ستراتیژی نوێی یەکێتی کراوه‌و کە خۆی لە خزمەتکردنی خەڵک، بەهێزترکردنی پێگەی هەرێم، پارێزگاریکردن لە بەرژەوەندییە نیشتمانییەکان و پاراستنی یەکێتی ناو یەکێتی دەبینێتەوە. 

ده‌شڵێت: سیاسەتی حەکیمانەی سەرۆک مام جەلال، رێبەر و رێنیشاندەری ئێمە دەبێت و سوودوەرگرتن لە ئەزموونی دەوڵەمەند و چەند ساڵەی سەرکردە تێکۆشەرەکانیشمان، پاڵپشت و یارمەتیدەرمان دەبێت لە بەدیهێنانی ئەو ئامانجە باڵایانەدا. 

سه‌رۆكی یه‌كێتیی په‌یامێكی بۆ سه‌ركرده‌ دێرینه‌كان ناردووه‌ و ده‌ڵێت: ئێوەی تێکۆشەرە دێرینەکانمان لە رابردوودا پایەی ئەم حزبە بوون و دڵنیاین لە داهاتووشدا بەهەمان رۆحییەتەوە یەکێتییەکەتان دەپارێزن و کار بۆ بەدیهێنانی بەرژەوەندییە باڵاکان دەکەن.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

چینی ئۆزۆن

لەلایەن نەرمین عوسمان



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان