کوردستانی
رووداوێکی سەختی هاتوچۆ روویدا و قوربانی هەیە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە رێگەی هەولێر - پیرمام رووداوێکی سەختی هاتوچۆ روویدا لە ئەنجامدا شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە گیانی لەدەستدا و زیانێکی زۆری مادیش کەوتەوە.
فازڵ حاجی، وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر بە مەودا میدیای راگەیاند "بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە 15ی تشرینی یەکەمی 2023 کاژمێر 4:30 خولەک لەسەر رێگەی هەولێر - پیرمام لە رووداوێکی هاتوچۆدا شۆفێری تاکسییەک گیانی لەدەستدا".
ئاماژەی بەوەشکرد "رووداوەکە زیانی مادی لێکەوتووەتەوە و سێ داری شەقامەکەش کە لە جۆری واشنتۆنن شکاون، هۆکاری رووداوەکەش بۆ خێرا رۆشتنی ئۆتۆمبێلەکە دەگەڕێتەوە".
س.ر