کوردستانی
شەپۆلێکی بارانبارین و خۆڵبارین ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
بەڕێوەبەری کەشناسی و بوومەلەرزەزانی سلێمانی لەبارەی رەوشی کەشوهەواوە زانیاری دەخاتەڕوو و دەڵێت "خۆڵبارین دەبێت و سبەینێ ئەگەری بارانبارین هەیە".
ئاسۆ کەمال، بەڕێوەبەری کەشناسی و بوومەلەرزەزانی سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "ئەم دوو رۆژە کەشوهەوا ناجێگیر دەبێت و زۆربەی کات ئاسمان پەڵەهەور و نیمچە هەوردەبێت و لە هەندێک ناوچە دەگۆڕێت بۆ هەور، هەروەها ئەگەری نمەباران هەیە لە کات و شوێنی جیادا بە تایبەتی ناوچە شاخاوییەکانی باکووری هەرێمی کوردستان، جوڵە و ئاراستەی با هێواش بۆ مامناوەند دەبێت".
ئاماژەی بەوەشکرد "لە درەنگانی شەودا بەهۆی هاتنی هەوایەکی سارد بۆ ناوچەکە و گۆڕانی پلەی گەرما بای باشووری رۆژئاوا چالاک دەبێت و خۆڵبارین دروستدەبێت کە تاوەکو سبەینێ بەردەوامی دەبێت".
بەڕێوەبەری کەشناسی و بوومەلەرزەزانی سلێمانی وتی "سبەینێ دووشەممە پلەکانی گەرما نزمدەبنەوە و بەهۆی کاریگەری نزمە پاڵەپەستۆیەکەوە ئەگەری بارانبارین هەیە بە تایبەت لە ناوچەکانی باکووری هەرێم و باکووری رۆژهەڵاتی هەرێم".
س.ر