کوردستانی
مەسرور بارزانی: مەترسییەکانی مادەی هۆشبەر، هیچی لە تیرۆر کەمتر نییە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت مادەی هۆشبەرەکانن و یەکێکە لەو چەکانەی کە بە شاراوە و ئاشکرا بۆ مەبەستی تێکدانی شیرازەی کۆمەڵگەکە بەکاردەهێندرێت، ئاماژە بەوەشدەکات مەترسییەکانی مادەی هۆشبەر، هیچی لە تیرۆر کەمتر نییە.
مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەمیانەی بەڕێوەچوونی کۆنفرانسی بەرەنگاربوونەوەی مادە هۆشبەرەکان لە هەولێر رایگەیاند "بەپێی ئامارەکانی بەردەست، بازرگانیکردن و بەکارهێنانی مادە هۆشبەرەکان لە هەرێمی کوردستان لە بەرزبوونەوەدایە و ئەمەش زەنگی مەترسییە بۆ کۆمەڵگەکەمان".
ئاماژەی بەوەشکرد "مادەی هۆشبەرەکانن و یەکێکە لەو چەکانەی کە بە شاراوە و ئاشکرا بۆ مەبەستی تێکدانی شیرازەی کۆمەڵگەکەمان و لە باربردنی توانا و تەندروستی گەنجەکانمان بەکاردەهێنرێت، بۆیە دەبێت بە تووندترین شێوە بەرەنگاری ئەم هەڕەشەیە ببينەوە، چونکە هەڕەشە و مەترسییەکانی مادەی هۆشبەر، هیچی لە تیرۆر کەمتر نییە".
ئەوەشی خستەڕوو "مافیاکان و بازرگانە تاوانبارەکان هەرێمیان کردووەتە بەشێک لە پیلانە نەگریسەکانیان و هەوڵدەدەن و کاردەکەن بۆ ئەوەی سوود لە هەڵکەوتەی جوگرافی هەرێمی کوردستان وەربگرن وەک دەروازەیەک بۆ تێپەڕاندنی مادە هۆشبەرەکان بۆ شوێنەکانی دیکە".
س،ر