کوردستانی
چیرۆكی رفاندنی كچێك له سلێمانی تا ئازادكردنی
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا -
له سنووری پارێزگای سلێمانی سێ تۆمه‌تبار كچێكی 15 ساڵان ده‌رفێنن و پاش به‌دواداچوونی هێزه ئه‌منییه‌كان، شوێنی تۆمه‌تباران ده‌دۆزرێته‌وه و ده‌ستگیرده‌كرێن.
به‌رێوه‌به‌رایه‌تی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی دژی ئافره‌تان و خێزان له سلێمانی ئاشكرایكرد، دوای ئاگاداركردنەوەی بەرێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی لەلایەن هەواڵدەرێكەوە بەبوونی ڕوودانی ڕفاندنی كچێكی تەمەن (15) ساڵ لەشاری سلێمانی لەلایەن (3) سێ تۆمەتبارەوە، بەرێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕۆژئاوا بەهاوكاریی بەرێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی، دوای بەدواداچوونێكی ووردو دەستنیشانكردنی شوێنی هەڵهاتووەكان، وەرگرتنی بڕیاری دادوەر ڕۆژانی (10-11 / 10 / 2023) لەسنوری قەزای (چەمچەماڵ) هەڵهاتووەكان دەستگیر كران.

ئاماژه به‌وه‌شكراوه، پاش دەستگیركردنیان تۆمەتباران دانیان بەتاوانەكەیاندا ناوە كە كچەكیان فریوداوە و ڕفاندوویانە و دواتر بردوویانە بۆ بەرێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونی توندوتیژی دژی ئافرەتان و خێزان و هەڵهاتوون.
بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان و خێزان ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو، كه له‌لایه‌ن ئاسایشه‌وه پەڕاوی لێكۆڵینەوە بۆ تۆمەتباران كراوەتەوە، بەبڕیاری دادوەر بەپێی ماددەی (421) لەیاسای سزادانی عێراقی تۆمەتباران ڕاگیراون.