کوردستانی
ئاسایش له‌باره‌ی مه‌ترسیی ماده‌ی هۆشبه‌ره‌وه راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا -
به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی هه‌ولێر له‌باره‌ی بڵاوبوونەوەی ماددەی هۆشبەر راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه و به یەكێك لە مەترسیدارترین دیاردەكانی ئەم سەردەمە لەنێو كۆمەڵگەكاندا وه‌سفی ده‌كات.

له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه: ڕووبەڕووبوونەوەی ئەم دیاردە مەترسیدارە لە هیچ شوێنێكی دونیادا تەنیا لە ئەستۆی حكوومەت و دامودەزگا ئەمنییەكاندا نییە، بەڵكو پێویستی بەوە هەیە تەواوی خێزانەكان شان بە شانی حكومەت ئەركی خۆیان لە هۆشیاركردنەوەی ڕۆڵەكانیان لە مەترسیی ئەو دیاردەیە و چۆنیەتیی دووركەوتنەوە لێی بەجێ بگەیەنن.
به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی هه‌ولێر ده‌ڵێت: لەسەر تەواوی ئەندامانی خێزانەكان پێویستە، هەر كاتێك هەستیان بە بوونی حاڵەتێكی گوماناوی چ لە نێو خودی خێزانەكەیان و چ لە دەرەوەی خێزانەكەیان كرد، راستەوخۆ پەیوەندی بە هێڵەكانی ئاسایش یان هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆوە بكەن تاوەكوو ڕێوشوێنی پێویست بگیرێتە بەر و كەسی گومان‌لێكراو ئەگەر بەكارهێنەر بێت یان بازرگان، لەپێناو ڕێگەگرتن لەم دیاردە مەترسیدارە، ڕێكاری یاسایی بەرامبەر بگیرێتە بەر.