کوردستانی
باندێكی بازرگانیكردن به جه‌سته‌ی مرۆڤ له سلێمانی ده‌ستگیركرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا -
نوسینگه‌ی سلێمانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تاوانه رێكخراوه‌كان ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه بڵاویكرده‌وه، سێ تۆمەتباریان ده‌ستگیركردووه کە دووانیان ئەندامن لە باندێکی گەورەی بازرگانی بە لەشی مرۆڤ بە تایبەت (گورچیلە) لە پارێزگای سلێمانی.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه نوسینگه‌ی سلێمانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تاوانه رێكخراوه‌كان له‌سه‌ر په‌یجی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی فه‌یسبوك بڵاویكرده‌وه، روونیكردووه‌ته‌وه، لە چوارچێوەی بەدواداچون و لێکۆڵینەوەکانیان بۆ بەرەنگاربونەوەی بازرگانیکردن بە مرۆڤ، بەتایبەت بازرگانیکردن بە ئەندامی لەشی مرۆڤ (گورچیلە)، دوای وەرگرتنی بڕیاری بەڕێز دادوەری لێکۆڵینەوە و دیاریکردنی شوێنی تۆمەتباران، دەستە (مەفرەزە)ی تایبەتی نوسینگەکە توانیان چه‌ند تۆمه‌تبارێك ده‌ستگیربكه‌ن.
روونكراوه‌ته‌وه، تۆمەتبارانی داواکراو هەریەک لە (ب . ع .خ) بەڕەگەز (کورد) و (ز . م . ا) بەگەز (کورد) و (ع. ف. ح) بەڕەگەز (عەرەب) لە کاتی ئەنجامدانی تاوانی بازرگانیكردن به‌جه‌سته‌ی مرۆڤه‌وه ده‌ستگیركراون و لە ئێستادا بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوە ڕاگیراون بەپێی مادەی (٥) لە یاسای بەرەنگاربونەوەی بازرگانیکردن بە مرۆڤ ژمارە (٢٨)ی ساڵی (٢٠١٢)، گەڕان و لێکۆڵینەوە بەدوای تۆمەتبارانی تری ئەندام لەم باندە بەردەوامە.