کوردستانی

وه‌زاره‌تی دارایی: هاتنی مووچه‌ نزیكبووه‌ته‌وه‌ و له‌ماوه‌یه‌كی كه‌مدا دابه‌شده‌كرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


وه‌زاره‌تی دارایی: هاتنی مووچه‌ نزیكبووه‌ته‌وه‌ و له‌ماوه‌یه‌كی كه‌مدا دابه‌شده‌كرێت
مه‌ودا میدیا - 

وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند،  دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی ئاب نزیكبووه‌ته‌وه‌ و له‌ ماوه‌ی كه‌مدا به‌راورد به‌ مووچه‌ی مانگی ته‌مموز، دابه‌شده‌كرێت.

هونەر جەمال، وتەبێژی ‏وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هەرێمی ‏كوردستان له‌ لێدوانێكدا روونیكرده‌وه‌، هەفتەی داهاتوو 700 ملیار دینار له‌ بەغدا دەخرێته سەر هەژماری بانکیی وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، دوای ئەوە دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی ئاب دەکرێت.

ته‌ئكیدی له‌وه‌شكرده‌وه‌، دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی ئاب وه‌ك مانگی پێشوو نابێت، چونكه‌ مانگی ته‌مموز له‌رێگه‌ی سێ بانکەوە پارەی مووچە هاتە سەر هەژماری بانكیی وه‌زاره‌تی دارایی و رێکارەکانی دابەشکردنی مووچە هەفتەیەکی خایاند، بەڵام ئەم مانگە رێکارەکان کاتێکی کەمتری پێدەچێت.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

چینی ئۆزۆن

لەلایەن نەرمین عوسمان



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان