کوردستانی
وەزیری تەندروستیی هەرێمی کوردستان بۆچی چووەتە بەغدا؟
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ئەمڕۆ دووشەممە وەزیری تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغدا کرد و بڕیارە لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی عیراق کۆبێتەوە.
وەزارەتی تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند "ئەمڕۆ دووشەممە 16ی تشرینی یەکەمی 2023 د. سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستیی هەرێم گەیشتە بەغدا و لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عیراق کۆدەبێتەوە".
ئاماژەی بەوەکرد "سەردانەکە بە مەبەستی دابینکردنی زیاتری دەرمان و پێداویستی پزیشکی و بەشە بودجەی هەرێم لە بودجەی حاکیمە و چارەسەرکردنی کێشە و گرفتەکانی تەندروستی و خزمەتگوزاری تەندروستیی ئاوارە و پەناهەندەکان و پرۆژەکانی نیشتمانیی نێودەوڵەتی لە بواری تەندروستی و چەندین بابەتی دیکەی پەیوەست بە خزمەتگوزاری تەندروستییە".
س،ر