کوردستانی
لەبارەی دابەشکردنی نەوتی سپییەوە روونکردنەوە دەدرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و کانزاکانی سلێمانی لەبارەی دابەشکردنی نەوتی سپی بەسەر هاوڵاتییاندا روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و ئاماژە بەوەدەکات دابەشکردنی نەوت بەردەوام دەبێت.
لە راگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و كانزاكانی سلێمانی رایگەیاند "دوای رەزامەندی وەزارەتی سامانە سروشتییەكان بە دابینكردنی بڕی 105 ملیۆن لیتر نەوتی سپی بۆ پارێزگاگانی سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارە سەربەخۆكانی راپەڕین و گەرمیان لە رۆژی 1ی تشرینی یەكەمی 2023 دەستكرا بەعەمباركردنی نەوتی هاتوو لە كۆگاكانی سوتەمەنی عەربەت".
ئاماژە بەوەشکراوە "لە سەرەتای ئەم مانگەدا دابەشکردنی نەوت لە ناوچە شاخاوییەکان و ئەو شوێنانەی ساڵی رابردوو نەوتیان وەرنەگرتبوو دەستیپێکرد، تاوەكو ئێستا پێنج ملیۆن و 789 لیتر نەوت بەسەر 28 هەزار و 945 خێزان لە سنووری قەزای پێنجوێن و ناحیەكانی، لەگەڵ قەزای سەیدسادق و ناحیەكانی، هەردوو ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان دابەشكراوە و پرۆسەی دابەشكردنی نەوت بەردەوامە و لەئایندەیەكی نزیكدا لە شاری سلێمانی و دەوروبەریشی دابەشدەكرێت".
ئەوەشخراوەتەڕوو "دەربارەی دابینكردنی نەوت لەلایەن حكومەتی فیدڕاڵییەوە هەوڵێكی زۆرمانداوە لەگەڵ وەزارەتی نەوتی عیراق بۆ دابینكردنی بەشە نەوتی پارێزگای سلێمانی هەروەك سەرجەم پارێزگاكانی دیكەی عیراق لەو روەوە پێش هاتنی وەرزی سەرما گفتوگۆ لەگەڵ وەزیری نەوتی عیراق كراوە".
نەوتفرۆشێک لە سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "لەئێستادا نرخی نەوت لە بازاڕەکاندا بە 170 هەزار دینارە و دابەشکردنی نەوتیش کاریگەری لەسەر دابەزینی نرخی نەوتی سپی دەبێت لە بازاڕەکاندا".
س،ر