کوردستانی

مەسرور بارزانی پەیامێک ئاراستەی شاندی هەرێمی کوردستان دەکات

مەودا میدیا - سلێمانی |


مەسرور بارزانی پەیامێک ئاراستەی شاندی هەرێمی کوردستان دەکات
مەودا میدیا-

بڕیارە شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغدا بکات و لەگەڵ لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق کۆبێتەوە لەبارەی پرسە داراییەکانی نێوان هەرێم و بەغدا.

پێشەوا هەورامانی، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند "سەردانی شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ بەغدا و کۆبوونەوەیان لەگەڵ لیژنەی دارایی پەرلەمانی عیراق ئیختیارییە و نیشاندەری نیەتی جددی حکومەتی هەرێمە بۆ چارەسەری کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا لە سەر سەرجەم پرسە داراییەكان".

ئاماژەی بەوەکرد "سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان مەسرور بارزانی تیمی حکومەتی هەرێمی كوردستانی راسپاردووە تەنانەت یەك پرسیاری بێ وەڵامیش نەهێڵنەوە و زۆر شەفافانە هاوکاربن".

پێشەوا هەورامانی دەڵێت "حکومەتی هەرێمی کوردستان لە  چوارچێوەی دەستوری عیراقی فیدراڵ، بە دوای چارەسەرێکی ریشەییەوەیە بۆ پاراستنی مافی هاوڵاتییانی كوردستان".

رۆژى چوارشەممە 18ی تشرینى یەکەمی 2023 لیژنەی دارایی پەرلەمانی عیراق میوانداریى هەردوو وەزیرى دارایی هەرێمى کوردستان و حکومەتى فیدراڵیی عیراق دەکات بۆ تاوتوێکردنى کێشەکانى نێوانیان.

س،ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

چینی ئۆزۆن

لەلایەن نەرمین عوسمان



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان