کوردستانی

حکومەتی هەرێمی کوردستان وەرگرتنی رەسم و باجی گومرگی کردە دینار

مەودا میدیا - سلێمانی |


حکومەتی هەرێمی کوردستان وەرگرتنی رەسم و باجی گومرگی کردە دینار
مەودا میدیا-
حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاشکرایدەکات، بەپێی بریارێکی فەرمی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان لەمەودوا لە سەرجەم دەروازە و خاڵە سنوورییەکانی هەرێم وەرگرتنی رەسم  و باجی گومرگی تەنیا بە دینار وەردەگیرێت.

فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند "بەپێی بڕیارێکی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، لەمەودوا رەسم و باجی گومرگی لە دەروازە سنوورییەکان و خاڵە گومرگییەکان، لە جیاتی دۆلار، دراوی دینار وەردەگیرێت و هەر لایەنێکیش پێیەوە پابەند نەبێت سزا دەدرێت".

ئەوەشخراوەتەڕوو "لە نووسراوێکدا بە بڕیارى ژمارە 227ى ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کە لە 20ـی ئەیلولی 2023 گشتێندراوە و هاتووە، بە بپشت بەستن بە حکومەکانی مادەى هەشتەم، لە یاساى ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، ژمارە 3ـى ساڵی 1992ى هەموارکراوە، لەسەر پێشنیازى وەزیرى دارایی و ئابووریی هەرێم، بڕیار دراوە وەرگرتنی رەسمی گومرگی و باج لە دەروازە سنوورى و خاڵە گومرگییەکان تەنیا بە دینارى عیراقی بێت".

فەرمانگەی میدیا و زانیاریی ئاماژەی بەوەکردووە "سەرجەم وەزارەت و لایەنە پەیوەندیدارەکان بەم بڕیارەوە پابەند دەکرێن، لەکاتی سەرپێچیشدا لە دەروازە سنووری و خاڵە گومرگییەکان لایەنی سەرپێچیکار رووبەڕووی سزا دەبێتەوە".

ئەمەش لە کاتێکدایە، پێشتر لە سەرجەم دەروازە و خاڵە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستان وەرگرتنی رەسم و باجی گومرگی بە دۆلار وەردەگیرا و لە ئێستاشدا بە بریارێکی فەرمی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم وەرگرتنی باجەکان بە شێوەی دیناری عیراقی دەبێت. 

س،ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

چینی ئۆزۆن

لەلایەن نەرمین عوسمان



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان