کوردستانی
بڕیارێك لە بەرژەوەندیی سێ یەكەمە دانەمەزراوەكانی هەرێم دەدرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
سەرۆكایەتیی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت، كرێی خوێندنی باڵا بۆ سێ یەكەمە دانەمەزراوەكان لە سنووری هەرێمی كوردستان دەكرێتە بێبەرامبەر.
پێشەوا هەورامانی، وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان ئەمڕۆ دووشەممە 16ی تشرینی یەكەمی 2023 رایگەیاند، مەسرور بارزانی، سەرۆک وەزیرانی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەسەر لێخۆشبوونی رێژەی 100%ی كرێی خوێندنی سەرجەم سێ یەكەمە دانەمەزراوەكان رەزامەندیی دا.
بەپێی ناوەرۆكی راگەیەندراوەكە، ئەو بڕیارە تایبەتە بەو یەكەمە دانەمەزراوانەی لە خوێندنی ماستەر بۆ ساڵی خوێندنی (2023 ـ 2024) وەرگیراون.
ئاماژەی بەوەشكردووە، ئەو بڕیارە دوای ئەوەدێت بەشێكیان پێشتر لێخۆشبوونیان لە كرێی خوێندن بە رێژەی 100% بۆ كرابوو، بەڵام لە قۆناغی دووەمی وەرگیرانیان بەشێكی دیكەیان مابوونەوە، بۆیە داواكارییەكەیان لە لایەن سەرۆكی حكومەتەوە وەرگیرا و ئێستا جێبەجێكرا.
ژ.ع