کوردستانی
بافڵ تاڵه‌بانی خه‌ونی منداڵه كه‌ركوكییه‌كه‌ی هێنایه‌دی
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا -
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی، سه‌رۆكی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان پێشوازیی لە عەباس سالار كرد، ئەو منداڵە کەرکوکییەی کە دوای نەخۆشکەوتنی داوای بەهاناوەچوون و بینینی سەرۆکی یه‌كێتیی کردبوو.

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، سەرەڕای ئەوەی پێشوازییەکی گەرمی لە خێزانه‌كه‌ی کرد، جەختیشیکردەوە، دەباشان ماڵی هەموو کوردێکە و ئه‌وان خۆیان بە خزمەتکاری هەر کەسێک دەزانن کە پێویستی بە هاوکاری و پشتیوانی‌یان بێت.
سه‌رۆكی یه‌كێتیی لەبارەی نەخۆشی و داواکارییەکانی عەباس سالار وتی: لەگەڵ بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لە پەیوەندیداین و لە هەر وڵاتێک پێویستی بە چارەسەر بێت، پێکەوە بە هەماهەنگیی هەموو هەنگاوێک بۆ چارەسەرکردنی نەخۆشییەکەی کاکە عەباس دەنێین.