کوردستانی
یه‌كه‌م هه‌نگاوی حكومه‌تی هه‌رێم دژ به دۆلار
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا -
هاوكات له‌گه‌ڵ چاوه‌ڕوانییه‌كان بۆ گرته‌به‌ری رێوشوێن دژ به دۆلاری ئه‌مریكیی له سه‌ره‌تای ساڵی داهاتووه‌وه، هه‌نگاوه‌كانی یه‌كه‌می ئه‌و رێوشوێنانه له هه‌ندێك شوێندا ده‌ستیپیكردووه.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاریی سه‌ر به حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كه له‌سه‌ر په‌یجی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی فه‌یسبوك بڵاویكرده‌وه، حكومه‌تی هه‌رێم بڕیاریداوه له خاڵه سنوورییه‌كاندا رێوشوێن دژ به دۆلار بگرێته‌به‌ر.
فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاریی روونیكرده‌وه، ئەنجومەنی وەزیرانی هه‌رێم بڕیاریدا له رەسم و باجی گومرگیی لە دەروازە سنوورییەکان و خاڵە گومرگییەکاندا، دینار له‌بری دۆلاری ئه‌مریكیی وەربگیرێت.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه، چاوه‌ڕوانده‌كرێت له‌سه‌ره‌تای ساڵی داهاتووه‌وه دۆلار له مامه‌ڵه بازرگانییه‌كانی ناوخۆی عیراقدا بكرێته ده‌ره‌وه و دینار شوێنی بگرێته‌وه و دۆلار ته‌نها له مامه‌ڵه بازرگانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌دا كاری پێبكرێت.