کوردستانی

گه‌نجێك به‌ هه‌وره‌بروسكه‌ گیانی له‌ده‌ستدا

مەودا میدیا - سلێمانی |


گه‌نجێك به‌ هه‌وره‌بروسكه‌ گیانی له‌ده‌ستدا
مه‌ودا میدیا -

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ له‌ سنووری پارێزگای دهۆك گه‌نجێك به‌هۆی لێدانی هه‌وره‌بروسكه‌ گیانی له‌ده‌ستدا، ئه‌وه‌ش دووه‌مجاره‌ له‌ ئه‌مساڵدا كه‌ هه‌وره‌ بروسكه‌ زیانی گیانی له‌ سنووری پارێزگای دهۆك لێبكه‌وێته‌.

به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان، له‌ ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌، گه‌نجێك به‌ناوی نه‌بی محه‌مه‌د سه‌لیم، ته‌مه‌ن 20 ساڵ، دانیشتووی گوندی بانیر له‌ سنووری ناحیه‌ی گرده‌سێن سه‌ر به‌ قه‌زای ئاكرێ سه‌ر به‌ پارێزگای دهۆك، به‌هۆی به‌ركه‌وتنی هه‌وره‌بروسكه‌ گیانی له‌ده‌ستدا.

 له‌ سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه‌دا سێ پێشمه‌رگه‌ له‌ گه‌لی ره‌شاڤه‌ له‌ ناوچه‌ی دێره‌لووك له‌ سنووری پارێزگای دهۆك ، سێ پێشمه‌رگه‌ به‌هۆی به‌ركه‌وتنی هه‌وره‌بروسكه‌وه‌ بریندار بوون.

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

چینی ئۆزۆن

لەلایەن نەرمین عوسمان



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان