کوردستانی

مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانی ناڕازی په‌یامێكی به‌په‌له‌یان بڵاوكرده‌وه‌

مەودا میدیا - سلێمانی |


مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانی ناڕازی په‌یامێكی به‌په‌له‌یان بڵاوكرده‌وه‌
مه‌ودا میدیا - 

ئه‌نجومه‌نی سه‌رانسه‌ری مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانی نارازی له‌ هه‌رێمی كوردستان، له‌ په‌یامێكی به‌په‌له‌دا مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانیان ئاگاداركرده‌وه‌، به‌هیچ جۆرێك باوه‌ڕ به‌و هه‌واڵانه‌ نه‌كه‌ن كه‌ به‌شێوه‌ی ناره‌سمیی بڵاوده‌كرێنه‌وه‌.

ئه‌نجومه‌نی سه‌رانسه‌ری مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌یاندا روونیانكرده‌وه‌، پێویسته‌ مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران باوه‌ڕ به‌و هه‌واڵانه‌ نه‌كه‌ن كه‌ به‌شێوه‌ی ناره‌سمیی له‌ هه‌ندێك په‌یج و ئه‌كاونتی لایه‌نگری حكومه‌ته‌وه‌ بڵاوده‌كرێنه‌وه‌ و باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن، گوایا مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران بایكۆتیان شكاندووه‌.

ئه‌نحومه‌نی سه‌رانسه‌ری مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران ته‌ئكیدیان كردووه‌ته‌وه‌، كه‌ بایكۆتكردن به‌رده‌وام ده‌بێت، تا سه‌رجه‌می مافه‌كانیان به‌ده‌ستده‌هێنن. 
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

چینی ئۆزۆن

لەلایەن نەرمین عوسمان



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان