کوردستانی

رێوشوێنی به‌ئه‌لیكترۆنییكردنی مووچه‌ ده‌ستیپێكرد

مەودا میدیا - سلێمانی |


رێوشوێنی به‌ئه‌لیكترۆنییكردنی مووچه‌ ده‌ستیپێكرد
مه‌ودا میدیا - 

هاوكات له‌گه‌ڵ مشتومڕی تایبه‌ت به‌ دابینكردنی مووچه‌ له‌لایه‌ن به‌غداوه‌ و ره‌تكردنه‌وه‌ی له‌لایه‌ن هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌ستی به‌ جێبه‌جێكردنی رێوشوێنه‌كانی به‌ئه‌لیكترۆنییكردنی مووچه‌ كرد. 

مەولود سابیر، بەڕێوەبەری گشتی بانکە بازرگانییەکان له‌ لێدوانێكی رۆژنامه‌وانییدا روونیكرده‌وه‌، ئێستا دوو بانک لە ھەولێر تایبەتکراون بە دروستکردنی (ھەژماری من) بۆ فەرمانبەران و لە ھەرێمی کوردستان ٩٤ بانکی بازرگانیی ھەن، لەگەڵ کردنەوەی بانکی نیشتیمانی ژمارەی بانکە بازرگانییەکان کەمدەکرێنەوە، چونکە بەپێی سیستەمی نوێ پێویستی بەو ژمارە بانکە نییە، بە تایبەتی لەدوای کاراکردنی ھەژماری من کارئاسانی زۆر دەکرێت و ژمارەی بانکەکان بەرەو کەمبوونەوە دەچێت.

مەولود سابیر، بەڕێوەبەری گشتی بانکە بازرگانییەکان ئاشكرایكرد، بڕیارە ھەزار و ٢٠٠ ئامێر PM جێگیر بکرێن،  بە مەبەستی بە ئەلیکترۆنییكردنی مووچەی فەرمانبەران تا ھەموو فەرمانبەران سوودمەند بن لە ھەژماری من و مووچەکانیان بەشێوەی ئەلیکترۆنیی دابەشبکرێت.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ئێستا تەنیا لە شاری ھەولێر دوو بانک تایبەتکراون بە دروستکردنی ھەژماری من، ئەوانیش بانکی بێخال و بانکی زانکۆن، لە ڕێگەی لینکێکەوە بۆ فەرمانبەران دەچێت و دەتوانن خۆیان تۆمار بکەن و ببنە خاوەن ھەژماری من.

حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ رۆژانی رابردوودا دڵنیاییدا به‌ هاوڵاتیان و مووچه‌خۆران، كه‌ ده‌نگۆی بێده‌سه‌ڵاتیی فه‌رمانبه‌ر و مووچه‌خۆر له‌ هه‌ژماری مندا راست نییه‌ و خۆیان سه‌رپشكن چۆن مامه‌ڵه‌ به‌ مووچه‌كانیانه‌وه‌ ده‌كه‌ن. 

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

چینی ئۆزۆن

لەلایەن نەرمین عوسمان



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان