کوردستانی
كەشناسی: پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە و تاوەباران و هەورەتریشقە دەبێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسیی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی كوردستان پێشبینییەكانی كەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی بڵاوكردەوە و بەپێی زانیارییەكان بە شێوەیەكی گشتی ئاسمان نیمچەهەور دەبێت.
بەپێی راگەیەندراوی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان تایبەت بە كەشوهەوای ئەمڕۆ سێشەممە 17ی تشرینی یەكەمی 2023 و سبەی چوارشەممە، بە شێوەیەكی گشتی لە 48 كاتژمێری داهاتوودا ئاسمان هەور و نیمچەهەور دەبێت لەگەڵ ئەگەری تاوەباران و هەورەگرمە لە ناوچە شاخاوییەكان بە شێوەیەکى گشتى.
ئاماژە بەوەشكراوە، پێشبینییەكانی ئەمڕۆ ئاسمان بە گشتی ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت، لە ناوچە شاخاوییەکان ئاسمان بۆ نیمچەهەور دەگۆڕدرێت.
ئەمڕۆ پلەكانی كەمێك بەرزدەبنەوە بەراورد بە تۆماركراوەكانی دوێنێ، سەبارەت بە كەشی سبەی چوارشەممە كەشناسی دەڵێت "بە گشتى نیمچەهەور دەبێت، لە ناوچە شاخاوییەکانى باکوور هەندێك کات بۆ هەورى تەواو دەگۆڕێت و تاوەباران و هەورەتریشقەى لەگەڵدا دەبێت؛ پلەكانی گەرماش سبەینێ نزیكدەبێتەوە لە تۆمارکراوەكانی ئەمڕۆ.
هاوكات بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە سیلیزی بەمشێوەیەیە:
هەولێر : 28 پلەى سیلیزى
سلێمانی : 26 پلەى سیلیزى
دهۆک : 26 پلەى سیلیزى
کەرکوک : 31 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە : 29 پلەى سیلیزى
زاخۆ : 27 پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران: 17 پلەى سیلیزى
سۆران : 26 پلەى سیلیزى
گەرمیان : 33 پلەى سیلیزى
ژ.ع