کوردستانی
وەزارەتی تەندروستی هەواڵێك رەتدەكاتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
سەبارەت بە بڵاوبوونەوەی هەواڵێك تایبەت بە ئۆتۆمبێلەكانی فریاكەوتن و گواستنەوەی نەخۆش، وەزارەتی تەندروستی روونكردنەوەیەك بڵاودەكاتەوە و دەڵێت "هەواڵەكە ساختەیە".
لە راگەیەندراوەكەی ئەمڕۆ 17ی تشرینی یەكەمی 2023ی وەزارەتی تەندروستی هاتووە، لە یەكێك لە دیجیتاڵ میدیاکانی هەرێمی کوردستان، هەواڵێكی چەواشەكارانە و دوور لە ئەتەكیەتی میدیایی بڵاوكراوەتەوە گوایە گواستنەوەی نەخۆش بە ئۆتۆمبێلی فریاكەوتن (ئامبوڵانس) بووە بە پارە و نرخی بۆ دانراوە.
ئاماژە بەوەشكراوە، هاوڵاتییان دڵنیادەكەنەوە ئەم هەواڵە دوورە لە راستی و گواستنەوەی نەخۆش بە ئۆتۆمبێلەكانی فریاكەوتن (ئامبوڵانس) بە خۆڕاییە بە شەو و رۆژ لە تەواوی هەفتەدا، بێ هیچ نرخ و خەرجییەكە و لە خزمەت هاوڵاتییاندایە.
ئەوەش راگەیەندراوە، بەپێی رێنماییەكی وەزارەتەكە رێگە دەگیرێت لە قۆستنەوە و قۆرخكاری لە نرخی گواستنەوەی نەخۆش لە لایەن ئۆتۆمبێلەكانی فریاكەوتنی كەرتی تایبەت (ئامبوڵانسی ئەهلی) و نرخەكان كەمكراوەتەوە و سنوورداركراوە و یەكخراوە بۆ كەمكردنەوەی بارگرانی لەسەر شانی هاوڵاتییان.
لە كۆتاییدا دووپاتكراوەتەوە، بەكارهێنانی ئامبوڵانسی حكومی بۆ نەخۆش لە هەموو هەرێمی كوردستان بە خۆڕاییە.
ژ.ع