کوردستانی
وێنە.. بۆردوومانێكی ئاسمانی لــە كــۆیـە كــــوژراو و برینداری لێدەكــەوێتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
لە شاری كۆیە بە فڕۆكەی بێفڕۆكەوان هێرشكرایە سەر ئۆتۆمبێلێك و لە ئەنجامدا سێ هاوڵاتی بەئامانجگیران.
بەیانیی ئەمڕۆ سێشەممە 17ی تشرینی یەكەمی 2023، لە شاری كۆیە بە فڕۆكەی بێفڕۆكەوان ئۆتۆمبێلێك بەئامانجگیرا، بەپێی زانیارییە سەرەتاییەكان چوار سەرنشین لەناو ئۆتۆمبێلەكەدا بوون.
لە گوندی كانەی كەنە لە ناوچەی چنارۆك - سنووری كۆیە هێرشەكە ئەنجامدراوە و جۆری ئۆتۆمبێلەكەش تۆیۆتا فۆرچنەرێكی رەنگ رەش بووە، سێ ژن و پیاوێكیش لەناو ئۆتۆمبێلەكەدا بوون.
سەرچاوە نیمچەفەرمییەكانی هەواڵ رایانگەیاندووە، لە ئەنجامی بۆردوومانەكە یەكێك لە سەرنشینەكان گیانی لەدەستداوە، كە پیاوەكە بووە، كەسێك بە سەختی بریندارە و دوو كەسەكەی دیكەش دۆخی تەندروستییان جێگیرە.
سەبارەت بە ناسنامەی قوربانییەكان و هۆكار و ئەنجامدەری هێرشەكە هەتا ئێستا لەلایەن لایەنی پەیوەندیدار هیچ زانیارییەك نەخراوەتەڕوو.