کوردستانی

دادگای باڵای فیدراڵیی عیراق بۆ هەرێم: كاری ئەنجومەنی پارێزگاكان رابگرن

مەودا میدیا - سلێمانی |


دادگای باڵای فیدراڵیی عیراق بۆ هەرێم: كاری ئەنجومەنی پارێزگاكان رابگرن
مەودا میدیا-

پارێزگاری هەولێر رایدەگەیەنێت، لەلایەن دادگای فیدراڵیی عیراقەوە بە فەرمی ئاگاداركراونەتەوە كارەكانی سەرجەم ئەنجومەنی پارێزگاكان لە هەرێمی كوردستان كۆتایی پێبهێنن.

ئەمڕۆ 17ی تشرینی یەكەمی 2023 ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر لەمیانی لێدوانێكی رۆژنامەنووسییدا وتی "پێنجشەممەی رابردوو نووسراوێكی فەرمی لەلایەن دادگای باڵای فیدراڵیی عیراقەوە گەیشتووەتە هەرێمە كوردستان تایبەت بە ئەنجومەنی پارێزگاكانی هەولێر، سلێمانی و دهۆك".

ئاماژەی بەوەشكرد، هەرسێ سەرۆكایەتیی حكومەتی هەرێم و ئەنجومەنی پارێزگاكانی سنوورەكە، چاوەڕوانی بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران دەكەین سەبارەت بە چۆنییەتی مامەڵەكردن لەگەڵ بڕیارەكەدا.

رێكەوتی 24ی ئەیلولی 2023، دادگای باڵای فیدراڵیی عیراق بە بڕیارێك، سەرجەم كارەكانی ئەنجومەنی پارێزگاكانی هەرێمی كوردستانی راگرت بەهۆی تێپەڕبوونی ماوەی یاسایی و ئەنجامنەدانی هەڵبژاردن لە كاتی خۆیدا.


ژ.ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

چینی ئۆزۆن

لەلایەن نەرمین عوسمان



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان