کوردستانی
دژەتیرۆری كوردستان سەبارەت بە هێرشەكەی كۆیە زانیاری دەخاتەڕوو
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
سەبارەت بە هێرشەكەی ئەمڕۆی كۆیە، دژەتیرۆری كوردستان رایدەگەیەنێت "فڕۆكەی بێفڕۆكەوانی توركیا هێرشەكەی ئەنجامداوە".
لە راگەیەندراوەكەیدا دژەتیرۆر دەڵێت "بەپێی زانیارییەکانی دژەتیرۆری کوردستان، ئەمڕۆ سێشەممە 17ی تشرینی یەکەمی 2023، کاتژمێر 10:50 خولەكی پێشنیوەڕۆ، فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی سوپای تورکیا بۆردوومانێكی ئەنجامداوە".
ئاماژە بەوەشدەكات، ئۆتۆمبێلەكە تایبەت بووە بە چەکدارانی پارتی کرێكارانی کوردستان و هێرشەكەش لە نزیک گوندی کانی کەند لە قەزای کۆیەی سەر بە پارێزگای هەولێر ئەنجامدراوە.
ئەوەش ئاشكرا كراوە، بەهۆی ئەو بۆردوومانە ئاسمانییەوە کەسێک کوژراوە و کەسێکی دیکەش بریندار بووە.
ژ.ع