کوردستانی
توركمانەكان لە هەرێم داوا لە دادگای فیدراڵی دەكەن سكاڵاكانی تایبەت بە كۆتا رەتبكاتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
پێكهاتەی توركمان لە هەرێمی كوردستان داوادەكات لە دادگای فیدراڵی، سەرجەم سكاڵاكانی پەیوەست بە كورسییەكانی كۆتا و یاسای هەڵبژاردن لە هەرێم رەتبكاتەوە.
پاش كۆبوونەوەی لەگەڵ رێكخراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنی تایبەت بە پێكهاتەی توركمانی لە هەولێر، ئایدن مەعروف، وەزیری كاروباری پێكهاتەكان لە هەرێم ئەمڕۆ 17ی تشرینی یەكەمی 2023 كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی ئەنجامدا.
مەعروف رایگەیاند، كۆبوونەوەكەیان لەبارەی ئەو سكاڵایانە بووە كە دژ بە كورسیی كۆتا لە یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێمی كوردستان تۆماركراون.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئەو سكاڵایانە لەلایەن لایەنە سیاسییەكانەوە تۆماركراوە و دەیانەوێت هەڵبژاردنەكانی 25ی شوباتی 2023 لە هەرێم بەپێی یاسای هەڵبژاردنی ساڵی 1992 ئەنجامبدرێت كە تێیدا كریستیانەكان تەنها 5 كورسی كۆتایان هەبووە و توركمانیشی تێدا نەبووە، ئەوەش بێبەشكردنیانە لە هەڵبژاردنەكان.
باسی لەوەشكرد، لەو سكاڵایانەدا داواكاریی هەیە كورسییەكان بەپێی جوگرافیا و ناوچە دابەشبكرێن و وتی "ئێمە تەواوی ئەو داواكاریی و بۆچوونانە رەتدەكەینەوە چونكە زیان دەگەیەنێت بە پێكهاتەكان و بەتایبەت توركمان".
وتیشی، ئەو سكاڵایانە بەمەبەستی بەرژەوەندیی سیاسی تۆماركراون و داواشی لە دادگای باڵای فیدراڵیی عیراق كرد كە باڵاترین دەسەڵاتی دادوەریی عیراقە، سەرجەم ئەو سكاڵایانە رەتبكاتەوە.
ژ.ع