کوردستانی
بەرپرسێك و شەش چەكداری سەر بە توركیا لە چالاكی دەخرێن و شەشی دیكە برینداردەكرێن
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
هێزەكانی رزگاریی عفرین، كوشتنی شەش چەكداری گرووپە چەكدارییەكانی سەر بە توركیا رادەگەیەنن و یەكێك لە بەرپرسەكانی ئەو گرووپە چەكداریانەش لە چالاكی خراوە.
بەپێی راگەیەندراوی ئەمڕۆ 17ی تشرینی یەكەمی 2023ی هێزەكانی رزگاریی عفرین، دوێنێ دووشەممە لە چالاكییەكدا لەنێوان هەردو دێی حەیدەر و كەفەر لە سنووری عفرین، دوو چەكداری سەر بە توركیا كوژراون و پاش ئەو چالاكییە چەكدارانی دیكە لە شوێنی رووداوەكە گردبوونەتەوە و دەستبەجێ لەو شوێنەدا چوار چەكداری دیكە لە چالاكیی خراون و سێ بریندار بوون.
لە نزیك شاری مارع و لە چالاكییەكە دیكەدا، دوێنێ دووشەممە بە چەكی قەناس دوو چەكداری گرووپە چەكدارییەكانی توركیا لەلایەن گەریلاكانی رزگاریی عفرین بە سەختی برینداركراون.
هاوكات لە چالاكییەكی جیاوازدا هەر دوێنێ دووشەممە، بەپێی راگەیەندراوەكە "بەرپرسێكی ئەمنیی باڵای ئەو گرووپە چەكدارییانە كە سەر بە چەكدارەكانی سوڵتان مورادە لە جەرابلس و ئەندامی هەواڵگریی توركیایە، بە سزا گەیەندراوە و كوژراوە"، چەكدارێكی دیكەش بە سەختی برینداركراوە.
لە كۆتایی راگەیەندراوەكەدا هاتووە، كۆی گشتی لە ئەنجامی چالاكییەكانی هێزی رزگاریی عفرین، 7 چەكداری سەر بە توركیا كوژراون و شەشی دیكەش برینداربوون.
ژ.ع