کوردستانی

پارێزه‌ری ژینا ئه‌مینیی بۆ مه‌ودا میدیا له‌باره‌ی زیندانییكردنه‌كه‌ی قسه‌ ده‌كات

مەودا میدیا - سلێمانی |


پارێزه‌ری ژینا ئه‌مینیی بۆ مه‌ودا میدیا له‌باره‌ی زیندانییكردنه‌كه‌ی قسه‌ ده‌كات
مه‌ودا میدیا -

ساڵێك له‌مه‌وبه‌ر، ژینا ئه‌مینیی، ته‌مه‌ن 22 ساڵ، دانیشتووی شاری سه‌قز له‌ رۆژهه‌ڵاتی كوردستان، سه‌ردانی شاری تارانی پایته‌ختی ئێرانی كرد، چه‌ند كاتژمێرێك دوای سه‌ردانه‌كه‌ی، وێنه‌ی بڵاوكرایه‌وه‌ له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی تارانه‌وه‌ په‌لاماردراوه‌ و گیانی له‌ده‌ستداوه‌، له‌و كاته‌وه‌ هاوڵاتییه‌كی كورد به‌ناوی ساڵح نیكبه‌خت، چاودێری سیاسیی و پارێزه‌ر، كاری پارێزه‌رایه‌تیی بۆ ژینا ئه‌منیی ده‌كات، له‌ نوێترین پێشهاتدا، بڕیاری ساڵێك زیندانییكردن بۆ پارێزه‌ری ژینا ئه‌مینیی ده‌رچوو.

ساڵح نیكبه‌خت، پارێزه‌ری ژینا ئه‌مینیی، له‌ لێدوانێكدا له‌ تارانه‌وه‌ بۆ مه‌ودا میدیا وتی "پاش ده‌رچوونی راپۆرتی كۆتایی پزیشكی دادیی له‌باره‌ی هۆكاری گیانله‌ده‌ستدانی ژینا ئه‌مینیی، من ئه‌نجامه‌كه‌م قه‌بوڵ نه‌كرد و داوامكرد كه‌ توێكاریی بۆ ژینا ئه‌مینیی دووباره‌ بكرێته‌وه‌ و خۆشمان چه‌ند پزیشكێك دیاری بكه‌ین كه‌ له‌ مردنی ژینا ئه‌مینیی بكۆڵێته‌وه‌ و توێكاری بۆ بكات، لێره‌دا من تۆمه‌تباركراوم به‌وه‌ی كه‌ ئه‌و داواكارییه‌م هاندانی خه‌ڵكه‌ دژ به‌ ده‌سه‌ڵات، له‌به‌رئه‌وه‌ زیندانیی ده‌كرێم".

پارێزه‌ری ژینا ئه‌مینیی، كه‌ پارێزه‌رێكی ناسراوی كورده‌، تا ئێستا چه‌ندین كه‌یسی ئاڵۆز و ناسراوی گرتووه‌ته‌ ده‌ست، له‌وانه‌ش كه‌یسی رۆكسانا سابریی، په‌یامنێری ئه‌مریكیی - ئێرانیی، كه‌ ساڵی 2009 له‌ تاران دادگایی كرا.

ساڵح نیكبه‌خت، پارێزه‌ری ژینا ئه‌مینیی بۆ مه‌ودا میدیای روونكرده‌وه‌، هه‌واڵه‌كه‌ راسته‌ و بڕیاری ساڵێك زیندانییكردنی بۆ ده‌رچووه‌ و له‌ ئێستادا ته‌نها ماوه‌ی 20 رۆژ مۆڵه‌تی پێدراوه‌، به‌مه‌به‌ستی ته‌میزكردنه‌وه‌ی بڕیاری دادگا.


Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

چینی ئۆزۆن

لەلایەن نەرمین عوسمان



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان