کوردستانی

هانا مه‌لیك و دایكی به‌هۆی خراپ به‌كارهێنانی مۆبایل ده‌ستگیركران

مەودا میدیا - سلێمانی |


هانا مه‌لیك و دایكی به‌هۆی خراپ به‌كارهێنانی مۆبایل ده‌ستگیركران
مه‌ودا میدیا - 

هانا مه‌لیك  كه‌ یه‌كێكه‌ له‌ كه‌سایه‌تییه‌كانی ناو تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و دانیشتوی ناوه‌ندی قه‌زای شاری سلێمانیه‌، به‌پێی ماده‌ی 2 له‌ یاسای خراپ به‌كارهێنانی ئامێره‌كانی په‌یوه‌ندیی ده‌ستگیركراوه‌.

به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان، هانا مه‌لیك و دایكی، له‌ دوێنیوه‌ له‌ بنكه‌ی پۆلیسی به‌ختیاریی له‌ شاری سلێمانی زیندانیی كراون و دادوه‌ر به‌ بریارێك تا 19ی ئه‌م مانگه‌ رایگرتوون.

هانا مه‌لیك له‌ دوا لایڤه‌كانیدا وه‌ڵامی به‌شێك له‌ به‌شداربووانی لایڤه‌كانی دابووه‌وه‌ و جنێوی نه‌شیاوی پێداون، به‌و هۆیه‌شه‌وه‌ مافی گشتیی به‌پێی ماده‌ی 2 له‌ یاسای خراپ به‌كارهێنانی ئامێره‌كانی په‌یوه‌ندیی، خۆی و دایكی زیندانی كردووه‌.

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

چینی ئۆزۆن

لەلایەن نەرمین عوسمان



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان