کوردستانی
داواكاریی بلاسخارت بۆ حكومه‌تی هه‌رێم سه‌باره‌ت به مووچه
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا -
هاوكات له‌گه‌ڵ سه‌ردانی وه‌فدی دارایی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ به‌غدا به‌مه‌به‌ستی تاووتوێكردنی دۆسیه‌ی دارایی، نوێنه‌ری نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له عیراق په‌یامێكی له باره‌ی مووچه‌وه ئاراسته‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كرد.
جێنین بلاسخارت، نێردراوی تایبه‌تی سكرتێری گشتیی رێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له عیراق، له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا داوای له به‌رپرسانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كرد، په‌له بكه‌ن له چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشانه‌ی رووبه‌ڕووی خه‌ڵك له هه‌رێمی كوردستاندا بووه‌ته‌وه.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه، وه‌فدی دارایی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌مشه‌و به‌ره‌و شاری به‌غدا كه‌وته‌ڕێ، به‌مه‌به‌ستی گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵ لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار له به‌غدا سه‌باره‌ت به دۆسیه‌ی دارایی له‌وانه‌ش مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان.