کوردستانی
بزووتنەوەی گۆڕان: لەژێر هیچ پاساوێکدا نابێت پرۆسەى هەڵبژاردن دوابکەوێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
سەرپەرشتیارى ژوورى هەڵبژاردنى بزووتنەوەى گۆڕان رایدەگەیەنێت گوێ لە پرۆژەکانی بزووتنەوەی گۆڕان نەگیراوە، ئاماژە بەوەشدەکات لەژێر هیچ پاساوێکدا نابێت پرۆسەى هەڵبژاردن دوابکەوێت.
یاسین حەمەعەلى، سەرپەرشتیارى ژوورى هەڵبژاردنى بزووتنەوەى گۆڕان لەبارەی دواخستنی هەڵبژاردنەکانەوە بە مەودا میدیای راگەیاند "ئەگەر دیدگاکانى گۆڕان لەبەرچاو بگیرایە و گوێ لەو پرۆژەیە بگیرایە کە ساڵێک پێش کۆتایی هاتنى وادەکە لە رێگەی فراکسیۆنى گۆڕانەوە پێشکەشکرا بۆ هەموارى یاسای هەڵبژاردن و کۆمیسیۆن، ئەم پرۆسەیە پەکى نەدەکەوت، بەڵام گوێ لەو پرۆژەیە نەگیرا و ئەو پرسە یەکلانەکرایەوە تاگەشتینە ئەم قۆناغە و بۆشایی یاساییەوە".
ئاماژەی بەوەشکرد "ناکۆکی نێوان حزبەکان هۆکاری سەرەکیبوون بۆ دواکەوتنی پرۆسەى هەڵبژاردن لە هەرێمى کوردستان، هەروەها ناکۆکییەکان هۆکاربوون بۆ بڕیارەکانی دادگای فیدراڵیی لەبارەی دامەزراوە شەرعییە هەڵبژێردراوەکانی هەرێمی کوردستان و دروستبوونی بۆشایی یاسایی".
جەختی لەوەشکردەوە "بزووتنەوەى گۆڕان هەمیشە ئەوەى دووپاتکردووەتەوە کە لەژێر هیچ پاساوێکدا نابێت پرۆسەى دیموکراسى لەمپەرى بۆ دروست بکرێت و هەڵبژاردن دوابخرێت".
بڕیارە رۆژی 25ی شوباتی 2024 هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ئەنجام بدرێت، هەروەها بڕیارە ئەم هەڵبژاردنە لەلایەن کۆسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عیراقەوە سەرپەرشتی بکرێت.
س.ر