کوردستانی
بەرگریی شارستانیی هەولێر ئامارەکانی نۆ مانگی رابردووی ئەمساڵی بڵاوکردەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی هەولێر ئامارەکانی نۆ مانگی رابردووی ئەمساڵی بڵاوکردەوە و بەپێی ئامارەکە بێت هەزار و 711 رووداوی جۆراوجۆر لە هەولێر تۆمارکراون.
ئەمڕۆ چوارشەممە 18ی تشرینی یەکەمی 2023 موقەدەم کاروان میراودەلی، وتەبێژی بەرگریی شارستانیی هەولێر رایگەیاند "لە نۆ مانگی رابردوودا هەزار و 711 رووداوی جۆراوجۆر لە هەولێر تۆمارکراون، لە کۆی ئەو رووداوانەش 298 رووداوی ئاگرکەوتنەوە لەناو ماڵەکان بووە، هەروەها لەو ماوەیەدا 266 ئۆتۆمبێل لە سنووری پارێزگای هەولێر ئاگریان گرتووە کە بەراورد بە ساڵانی رابردوو ئەو ئامارە زیادیکردووە".
ئاماژەی بەوەشکرد "ئەمساڵ 25 رووداوی خنکان لە سنووری بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی هەولێر تۆمارکراوە و 68 هاوڵاتیش لە خنکان رزگارکراون".
وتەبێژی بەرگریی شارستانی هەولێر وتی "دامەزراوە پەیوەندیدارەکان زۆر بە باشی ئامادەکارییان کردووە بۆ رووبەڕووبووبەوەی لافاو لە وەرزی بارانباریندا".
س.ر