کوردستانی
ئایا وەرگرتنی رەسم و باجی گومرگی بە دینار بڕیارێکی باشە یاخود خراپ؟
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
شارەزایەکی بواری ئابووری رایدەگەیەنێت بڕیاری وەرگرتنی رەسم و باجی گومرگی لە دەروازە سنوورییەکان لە دۆلارەوە بۆ دینار بڕیارێکی باشە، ئاماژەی بەوەشکرد بەهۆی نەبوونی چاودێری داریی لە هەرێمی کوردستان نرخی شمەک دانابەزێت لەبازاڕەکاندا.
سەعد عەبدوڵلا گوڵپی، شارەزای بواری ئابووری لەبارەی گۆڕینی وەرگرتنی رەسم و باجی گومرگی لە دۆلارەوە بۆ دینار لە دەروازە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "ئەم بڕیارە زۆرباشە، چونکە گێڕانەوەیە متمانەیە بۆ دراوی عیراقی و پشتبەستنە بە دینار و پێویستی خەڵک بە دۆلار کەم دەبێتەوە".
ئاماژەی بەوەشکرد "ئەگەر مامەڵەکان ببنە دینار ئەوکاتە بەهای دۆلار دادەبەزێت بەهۆی ئەوەی خواستی خەڵک لەسەر دۆلار کەمدەبێتەوە".
لەبارەی دابەزینی نرخی شمەک لە بازاڕەکاندا بەهۆی ئەو بڕیارەوە سەعد عەبدوڵڵا وتی "بەهۆی نەبوونی چاودێری داریی لە هەرێمی کوردستان نرخی شمەک دانابەزێت لەبازاڕەکاندا، بەڵام ئەگەر چاودێری دارایی بوونی هەبێت ئەوا لە %20 نرخی شمەک و کاڵا دەبێت دابەزێت، چونکە باج و گومرگی لە دۆلارەوە بووەتە دینار".
رۆژی 16ی تشرینی یەکەمی 2023 حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاریدا لە سەرجەم دەروازە و خاڵە سنوورییەکانی هەرێم وەرگرتنی رەسم و باجی گومرگی تەنیا بە دینار دەبێت.
س،ر