کوردستانی

لەبارەی هێرشی سەر فڕۆكەخانەی هەریر زانیاریی نوێ ئاشكرادەكرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


لەبارەی هێرشی سەر فڕۆكەخانەی هەریر زانیاریی نوێ ئاشكرادەكرێت
مەودا میدیا-

پاش ئەوەی هێرشكرایە سەر فڕۆكەخانەی هەریر لە هەولێر، هێزە ئەمەریكییەكان لە سنووری ناوچەكە جووڵەیان قەدەغەكرد و لایەنێكیش هێرشەكەی گرتە ئەستۆ.

نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ هێرشكرایه‌ سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی سه‌ربازیی هه‌ریر له‌ شاری هه‌ولێر و ده‌نگی ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له‌ ناوچه‌كه‌ بیسترا، دواتر ئاشكرا كرا رووداوەكە هیچ زیانێكی گیانیی نەبووە.

سەرچاوەكانی هەواڵ لە زاری بەرپرسانی ئەمنیی ئەو ناوچەیە لەوبارەیەوە رایانگەیاندووە، بۆردوومانی فڕۆكەخانەكە نەكراوە، به‌ڵكو له‌ رێگه‌ی فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانه‌وه‌ هه‌وڵدراوه‌ هێرشبكرێته‌ سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌كه‌ به‌ڵام پووچه‌ڵكراوەتەوە.

هاوكات دەستبەجێ پاش ئەو رووداوە، دەستكراوە بە جێبەجێكردنی پلانی باری لەناكاو لە تەواوی ناوەندەكانی سەر بە بنكەی سەربازیی هەریر و تەواوی كۆبوونەوەكان هەڵوەشێندراونەتەوە، سەربازانی ئەمەریكیش چوونەتە نێو مۆڵگە دیاریكراوەكانیان.

سەبارەت بەو هێرشە، گرووپێك بە ناوی (بەرگریی ئیسلامی لە عیراق) كارەكەیان گرتووەتە ئەستۆ و لە راگەیەندراوێكدا بڵاویانكردووەتەوە.

فڕۆكه‌خانه‌ی سه‌ربازیی هه‌ریر ده‌كه‌وێته‌ سنوری ناحیه‌ى هه‌ریر سه‌ر به‌ شه‌قڵاوه‌ له‌ پارێزگای هەولێر و هێزەكانی ئەمەریكا و هاوپەیمانانی لێیە.

ئەوەش لەكاتێكدایە، بەیانیی ئەمڕۆ هێرشكرایە سەر بنكەی سەربازیی عەین ئەسەد لە پارێزگای ئەنبار لە رۆژئاوای عیراق.

ژ.ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

چینی ئۆزۆن

لەلایەن نەرمین عوسمان



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان