کوردستانی

زانكۆی دهۆك پلانێكی ستراتیژیی 15 ساڵه‌ی راگه‌یاند

مەودا میدیا - سلێمانی |


زانكۆی دهۆك پلانێكی ستراتیژیی 15 ساڵه‌ی راگه‌یاند
مه‌ودا میدیا - 

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌، زانكۆی دهۆك، به‌ئاماده‌بوونی ئارام محه‌مه‌د، وه‌زیری خوێندنی باڵاو توێژینه‌وه‌ی زانستیی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و ژماره‌یه‌ك له‌ مامۆستایانی زانكۆی دهۆك، پرۆژه‌ی ستراتیژیی خۆی بۆ 15 ساڵی داهاتوو راگه‌یاند.

به‌گوێره‌ی ناوه‌ڕۆكی پلانه‌ ستراتژییه‌كه‌ی زانكۆی دهۆك، پلانه‌كه‌ له‌ ساڵی 2023 تا ساڵی 2038 ده‌خایه‌نێت و له‌و چوارچێوه‌یه‌دا زانكۆی دهۆك چه‌ند پرۆژه‌ و هه‌نگاوێك له‌بواری جیاجیا ده‌نێت.

د. داود سلێمان، سه‌رۆكی زانكۆی دهۆك له‌و چالاكییه‌دا روونیكرده‌وه‌، پلانی 15 ساڵه‌ی زانكۆی دهۆك چه‌ند بابه‌تێك له‌خۆده‌گرێت، له‌وانه‌ش گه‌شه‌پێدانی كه‌مپی سه‌وز، رێككه‌وتننامه‌ی پۆلۆنیا، پرۆژه‌ی به‌ره‌وپێشبردنی ژێرخانی دیجیتاڵیی و پرۆژه‌ی به‌ره‌وپێشبردنی كارگێڕیی زانكۆیی وه‌ك به‌شێك له‌ پلانه‌كه‌ خرانه‌ڕوو.


Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

چینی ئۆزۆن

لەلایەن نەرمین عوسمان



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان