کوردستانی

لەبارەی ناردنی 700 ملیارەكە و مووچەی فەرمانبەران زانیاریی نوێ دەخرێتەڕوو

مەودا میدیا - سلێمانی |


لەبارەی ناردنی 700 ملیارەكە و مووچەی فەرمانبەران زانیاریی نوێ دەخرێتەڕوو
مەودا میدیا-

وەزیری دارایی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت، هیچ رێگرییەک بۆ ناردنی 700 ملیارەکە لە بەغداوە بۆ هەرێم نییە و بابەتی مووچە جودایە لە كێشە سیاسییەكان.

ئەمڕۆ چوارشەممە پاش كۆبوونەوەی لەگەڵ وەزیر دارایی و لیژنەی دارایی عیراق، ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابووریی هەرێمی كوردستان لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانییدا وتی "مووچەی مانگی 10، 11و 12 سەبر سەبر خەریکین چارەی بکەین".

ئاماژەی بەوەشكرد ئه‌مڕۆ (18ی تشرینی یەكەمی 2023) له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی عیراق دانیشتین و تێگه‌یشتنی هاوبه‌ش بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان و دوورخستنه‌وه‌ی ئه‌م پرسه‌ له‌ نێو ناكۆكییه‌ سیاسییه‌كان هه‌بوو. 

وەزیری دارایی هەرێم لە وتەكانیدا بۆ رۆژنامەنووسان باسی لەوەشكرد "زانیاریی پێویستمان پێشکەشکردن و داتاکانی ئێمە جێگەی بایەخ و متمانە بوون".

وتیشی، یەک هەڵوێست بووین بۆ چارەسەری کێشەی مووچە، سوپاسی پشوو درێژییان دەکەین، چونکە کۆبوونەوەکە چوار کاتژمێری خایاند، ئومێدیش دەکەین هەماهەنگیی بەردەوام هەبێت لەنێوانمان.

ژ.ع
Qaiwan
Qaiwan