کوردستانی
دارایی عیراق لەبارەی كۆبوونەوەی لەگەڵ شاندی هەرێم راگەیەندراوێك بڵاودەكاتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق ئێوارەی ئەمڕۆ پاش كۆبوونەوەی لەگەڵ شاندی هەرێم، راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە و ئاماژەی بەوەكرد، باس لە بابەتی مووچەخۆرانی هەرێم و میكانیزمی رەوانەكردنی مووچەكانیان كراوە.
لە راگەیەندراوەكەی سەرۆكایەتیی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق كە ئێوارەی ئەمڕۆ 18ی تشرینی یەكەمی 2023 بڵاوكراوەتەوە، ناوەرۆكی كۆبوونەوەی وەزیری دارایی عیراق و لیژنەی دارایی پەرلەمانی عیراق لەگەڵ شاندی حكومەتی هەرێم بڵاوكراوەتەوە و باس لەوەكراوە، ئامانج لێی بەدواداچون بووە بۆ جێبەجێكردنی رێنماییەكانی یاسای بودجە و داهاتە نەوتی و نانەوتییەكانی هەرێم و پرسی ئەو قەرزانەی كە بە هەرێم دراون.
عەتوان عەتوانی، سەرۆكی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عیراق لە كۆبوونەوەكەدا دووپاتی كردووەتەوە، چەند بابەتێك هەن پێویستیان بە چارەسەری راستەقینە هەیە لەنێوان هەولێر و بەغدا.
لەلایەكی دیكەوە تەیف سامی، وەزیری دارایی عیراق لە كۆبوونەوەكەدا رایگەیاندووە وەزارەتەكەیان بەپێی یاسای ئیدارەی دارایی و یاسای بودجە كاردەكات بۆ جێبەجێكردن و دابینكردنی خەرجیی پڕۆژەكان.
ئاماژەی بەوەشكردووە، هەژمارێك كراوەتەوە هەتا هەرێمی كوردستان پابەندبێت بە دانانی داهاتەكانی تێیدا بەو پێیەی ئەو هەژمارە خەزێنەی هەرێمی كوردستانە، بەڵام هەتا ئێستا هیچ بڕە پارەیەك نەخراوەتە سەر هەژمارەكە.
لە كۆبوونەوەكەدا ئەندامانی لیژنەی دارایی سەرنجی خۆیان لەسەر كۆی داهاتە نەوتی و نانەوتییەكان و داهاتی دەروازە سنوورییەكان و خەرجیی راستەقینە داوە، باسیان لە ئاستی پابەندیی هەرێمیش كردووە پەیوەست بە جێبەجێكردنی مادەكانی بودجە.
هاوكات لەبارەی پرسی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان و چۆنییەتی گواستنەوەی مووچەكانیان بۆ ئەو بانكانەی لای بانكی ناوەندیی عیراق متمانەپێكراون گفتوگۆیان لەسەركراوە، جەختیش كراوەتەوە، پێویستە بۆ گەیشتن بە چارەسەری ریشەیی دانیشتن و كۆبوونەوەی دیكە ئەنجامبدرێت.
ژ.ع