کوردستانی
دەزگای ئاسایشی هەرێم: سەدان كیلۆ مادەی هۆشبەر دەستیان بەسەردا گیراوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
دەزگای ئاسایشی هەرێم دەستبەسەرداگرتنی سەدان كیلۆ لە مادە جۆراوجۆرە هۆشبەرەكان رادەگەیەنێت و ئاماژە بەوەدەكات "بە شێوازێكی زانستی لەناوبراون".
لە راگەیەندراوە ڤیدیۆییەكەی دەزگای ئاسایشی هەرێم كە ئەمڕۆ 18ی تشرینی یەكەمی 2023 بڵاویكردووەتەوە هاتووە، لە ئەنجامی هەڵمەتە بەردەوامەکانی بۆ بەگژداچوونەوەی مادە هۆشبەرەکان و دەستگیرکردنی (بازرگان و دابەشکار و بەکارهێنەران) و دەستبەسەرداگرتن و لەناوبردنی مادەکان، بڕێكی زۆر دەستی بەسەرداگیراوە.
بەپێی راگەیەندراوەكە، لەماوەی رابردوودا 12 كیلۆ و 703 گرام لە تلیاك، 20 كیلۆ و 82 گرام هێرۆین، چوار كیلۆ و 505 گرام مۆرفین، سێ كیلۆ و 330 گرام حەشیش، 293 كیلۆ و 875 گرام شیشە (كریستاڵ) دەستیانبەسەردا گیراوە.
هاوكات لە حەبە هۆشبەرەكانیش 129 هەزار و 352 دەنك حەب و 50 گوڵی خاشخاش دەستیانبەسەردا گیراوە، وێنە و ڤیدیۆی سەرجەمیشیان بڵاوكردووەتەوە.
ئاماژە بەوەشكراوە، بەهەماهەنگی لەگەڵ دادگای تاوانەکانی سلێمانی و بەڕێوەبەرایەتیی گشتی تەندروستیی سلێمانی، سەرجەم ئەو مادە هۆشبەرانەی لەماوەی رابردوو دەستیان بەسەرداگیرابوو بەشێوازێکی زانستی لەناوبراون.
ژ.ع