کوردستانی
تایبەت بە سێ یەكەمەكانی ساڵانی رابردوو بڕیارێك رەتكرایەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم رەزامەندیی نەدا لەسەر دامەزراندنی سێ یەکەمەکانی ساڵانی رابردووی 2003 هەتا 2017، لەكاتێكدا رێژەیەكی زۆر لە دەرچووی دانەمەزراو هەیە.
بەپێی نووسراوێكی فەرمیی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم كە ئاراستەی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی كراوە، داواكاریی دووبارە دامەزراندنەوەی ئەو سێ یەكەمە دانەمەزراوانەی پەیوەندییان نەكردووە بە زانكۆ و پەیمانگەكانەوە، رەتكراوەەتەوە.
رێژەیەکی زۆر لە سێ یەکەمەکانی زانکۆ حکومییەکانی ساڵانی رابردوو (2003 هەتا 2017) پێشتر فەرمانی دامەزراندنیان بۆ دەرچووە، بەڵام مامەڵەكانی دامەزراندنیان ئەنجامنەداوە و دواتر وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ھەوڵیدا جارێکی دیكە فەرمانی دامەزراندنیان بۆ دەربکاتەوە.
ئەنجومەنی وەزیران لە وەڵامی داواكارییەكەی خوێندنی باڵا رایگەیاندووە، بەهۆی دۆخی دارایی ئێستای هەرێم رەزامەندی نادەن لەسەر ئەو داواكارییە.
ئاماژەی بەوەشكردووە، دەكرێت دوای باشتربوونی دۆخی دارایی و بە هەماهەنگیی لەگەڵ ئەنجومەنی گشتیی راژە، لە چوارچێوەی پڕكردنەوەی بۆشایی میلاكی وەزارەت مافی پێشینە بدرێت بەو دەرچووانە.
هەتا ساڵی 2017 سەرجەم سێ یەکەمەکانی هەرێم دامەزراون، بەڵام ھەندێك لە سێ یەکەمەکان بە ھەر ھۆکارێک بێت لە کاتی دیاریکراو نەچوون بەدەم مامەڵەی دامەزراندنەکەیان و جارێکی تر داواکاریان بەرزکردەوە بۆ ئەنجومەن.
ژ.ع

بیروڕا