کوردستانی
شارەوانیی سلێمانی هاوڵاتییان ئاگاداردەكاتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی هاوڵاتییان و شۆفێران لە داخستنی شەقامێكی سەرەكی ئاگاداردەكاتەوە و داوادەكات شەقامی جێگرەوە بەكاربهێنن.
ئەمشەو 18ی تشرینی یەكەمی 2023، سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی رایگەیاند؛ ئاگاداری هاوڵاتییان و شۆفێران دەكاتەوە رۆیشتن و هاتن لە شەقامی سلێمانی-تاسڵوجە بەرەو شەقامی قلیاسان دادەخرێت.
ئاماژەی بەوەشكردووە، لە رێكەوتی 2023/10/19وە کاتژمێر 7:00 ی سەرلەبەیانی بەمەبەستی کارکردن لە ئەندەرپاسی دوو بە ئاراستەی شەقامی قلیاسان کە بەشێکە لە جێبەجێکردنی قۆناغی سێیەمی پڕۆژەی یەکتربڕی باخی بەختیاری، رێگەكە دادەخرێت.
ئەوەش هاتووە، شۆفێران دەتوانن شەقامەکانی دەوروبەری ئەو شەقامەی ئاماژەی پێكراوە، وەک جێگرەوە بەکاربهێنن.
ژ.ع

بیروڕا