کوردستانی
داواكراوێكی هەڵهاتوو لە بابل لە سلێمانی دەستگیردەكرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بە هەماهەنگی لەگەڵ هێزەكانی دژەتیرۆری عیراق و هاوپەیمانان، هێزەكانی بەڕێوەبەرایەتیی دژەتیرۆر داواكراوێكیان لە سلێمانی دەستگیركرد.
بەپێی راگەیەندراوی فەرمیی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی دژەتیرۆر، لە ئۆپەراسیۆنێکی هاوبەشی هێزەکانیان و دژەتیرۆری عێراق و هێزەکانی هاوپەیمانان، لە سنووری پارێزگای سلێمانی تۆمەتبارێکی داواکراو دەستگیركراوە.
ئاماژە بەوەشكراوە، تۆمەتبارەکە بە ناوی (ع.ح.م) لەدایکبووی ساڵی 1986ی پارێزگای بابلە، لەلایەن دادگاکانی عیراق داواکراو بووە بە مادەی 4 ی تیرۆر.
ئەوەش هاتووە، دەستبەجێ دوای دەستگیرکردنی تۆمەتبار، رادەستی یاسا کراوە بەمەبەستی سزادانی.
ژ.ع

بیروڕا